تبلیغات
> ....................................*************************************خوش آمدید دوستان********************************************.............................. ** ئاڵای نیشتمان ** - اشعاری از عبدالله په شیو



                                 

                    ســـــەربازی ون

 کە وەفدێ دەچێتە شوێنێ  

بۆسەر گۆڕی سەربازی ون  

تاجە گوڵینەیەک دێنێ

ئەگەر سبەی وەفدێک بێتە وڵاتی من

 لێم بپرسێ کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟

 دەڵێم گەورەم! لە کەناری هەر جۆگەیەیێ

 لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ،

لە بەردەرگای هەر ماڵێ، هەر کڵێسەیێ هەر ئەشکەوتێ،

 لە سەر گابەردی هەر شاخێ

 لەسەر درەختی هەرباخێ لەم وڵاتە

لەسەر هەر بستە زەمینێ

 لەژێر هەر گەزە ئاسمانێ

 مەترسە کەمێک سەر داخە و تاجە گوڵینەکەت دانێ.


    

 ترجمه به فارسی<<سرباز گمنام>>

هرگاه سفیری به کشوری می رود،

مزار سرباز گمنام را

تاج گلی می برد.

اگر روزی

سفیری به سرزمین من آید و

بپرسد

کجاست گور سرباز گمنام ؟

می گویم :

سرورم !

کنار هر چشمه ای،

بر درگاه هر مسجدی،

رو در روی دروازه ای،

هر خانه ای، کلیسایی، غاری،

بر صخره هر کوهی،

بر کاکل درخت هر باغی،

در این سرزمین

می توانی،

تاج گلت را بگذاری.

  پێش تۆ ناسین

   مناڵێکی خۆ په‌رست بووم
  وام ده‌زانی
 ئاسمانی پان ده‌وارێکه‌
ته‌نیا بۆ من هه‌ڵدراوه‌
زه‌وی دوڕگه‌ی دوای تۆفانه‌
جگه‌ له‌ من ، هیچ که‌سێکی تیا نه‌ماوه‌
ئه‌وینی تۆ له‌ پر هات و
شووره‌و قه‌ڵامی خاپوور کرد
ڕه‌نگه‌کانی هه‌موو گۆڕین
یاساکانی ژێرو ژوور کرد
وای کرد دنیا
بۆ ته‌نیاییم وه‌ک قه‌فه‌س بێ
فێری کردم
شه‌وانه‌ نیو سه‌رینم به‌س بێ

چه‌ند ده‌ترسم

که‌ دێمه‌وه‌
هه‌واڵێکی تاڵت پێ بێ
چه‌ند ده‌ترسم
که‌ باوه‌شت پێدا ده‌که‌م
بۆنی نامۆیه‌کت لی بێ
چه‌ند ده‌ترسم
که‌ دێمه‌وه‌
گرامه‌ری زمانی چاو
ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ
چه‌ند ده‌ترسم
پله‌ی گه‌رمی په‌نجه‌کانت
وه‌ک به‌جێم هێشت وا نه‌مابێ
له‌مه‌ش زێتر
چه‌ند ده‌ترسم ، که‌سم ، هاوڕێم
که‌ دێمه‌وه‌
تۆ وه‌ک خۆت بیت ، من بگۆڕێم
!

این ویدیو از عبدالله په شیو را نگاه کنید...

خوایه بارم سوکتر که!!!!

ازاینجادانلود کنید( size: 1.45M )





طبقه بندی: اشعار کردی،

تاریخ : سه شنبه 28 آذر 1391 | 12:48 ب.ظ | نویسنده : فرزاد نظرات
.: Weblog Themes By VatanSkin :.