> ....................................*************************************خوش آمدید دوستان********************************************.............................. ** ئاڵای نیشتمان ** - اشعاری از ماموستا هیمن
                                          

               

                    کوردم ئەمن

گه‌رچی تووشی ڕه‌نجه‌ڕۆیی و حه‌سره‌ت وده‌ردم ئه‌من

                    قه‌ت له‌ ده‌ست ئه‌م چه‌رخه‌ سپڵه‌ نابه‌زم مه‌ردم ئه‌من

ئاشقی چاوی که‌ژاڵ و گه‌رده‌نی پڕ خاڵ نیم

       ئاشقی کێو و ته‌لان و به‌نده‌ن و به‌ردم ئه‌من

گه‌ر له‌ برسان و له‌ به‌ر بێ به‌رگی ئه‌مڕۆ ڕه‌ق هه‌ڵێم

         نۆکه‌ری بێگانه‌ ناکه‌م تا له‌ سه‌ر عه‌ردم ئه‌من

من له‌ زنجیر و ته‌ناف و دار و به‌ند باکم نییه‌

         له‌ت له‌تم که‌ن، بمکوژن، هێشتا ده‌ڵێم کوردم ئەمن

                        موو ناپسێنم


ئه‌من ده‌مگوت له‌ دنیا تا بمێنم

                                له‌ به‌ر که‌س ئه‌سته‌مه‌ سه‌ر دانەوێنم

که‌چی ئێستا له‌ داوی  بسکی  تۆدا

                              گرفتارم گوڵم  ! موو ناپسێنم

                                 *********                   

ژیانم پڕ لە رە‌نجه‌ و نامرادی

                            به‌ هه‌ڵکه‌وتیش نه‌هاتم تووشی شادی

دڵم هێند ته‌نگه‌ هه‌ر جێی تۆ ده‌بێ و به‌س

                           ئه‌تۆش مه‌حکوومی حه‌پسی ئینفیرادی

                                  ********

قه‌رار بوو بێی له‌ گه‌ڵ خۆت شادی بێنی

                           نه‌هاتی، گه‌رچی پێت دابووم به‌ڵێنی

له‌ناو کوردا نه‌بوو په‌یمان شکاندن

                          له‌ کوێ فێر بووی گوڵم په‌یمان شکێنی ؟

                                 *********

ئه‌گه‌رچی ڕۆیی ، قه‌ت ناچی له‌ یادم

                            ده‌که‌م یادت ، به‌ یادی تۆوه‌ شادم

که‌ بارگه‌ت بۆ هه‌وار  تێکنا عه‌زیزم

                           شکا ئه‌ستوونده‌کی تاوڵی مرادم

                             *******

شه‌وانه‌ هاونشینی جامی باده‌م

                            به‌ باده‌ با په‌ژاره‌ و خه‌م به‌ با ده‌م

که‌ ده‌ستی  رۆژگار بایدا سه‌ری من

                       سه‌ری شووشه‌ی شه‌راب وا چاکه‌ با  ده‌م

                       قەلای نیشتمان

 

وەتەن! گیان و سەر و ماڵم فیدای تۆ

                               وە گیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ

لەپێناوت دەنێم سەر ، تا  بزانی

                               منم رۆڵێکی ئازا و با وەفای تۆ

لەبۆ پاراستن و حیفزی سنوورت

                            لەباتی <<ماژینۆ>>،سینگم قەڵای تۆ

دەبێ من چۆن بژیم مەسروور و دڵشاد؟

                            کەدەتبینم لە  دەس بێگانەدای  تۆ

دەبێ کەی سەربەخۆ بی تۆ،هەتا من

                            بە  سەربەستی بکەم سەیر و سەفای تۆ؟

به شینکە و گوڵ  سەراسەر  سوور و شینە

                            چ جوانە دیمەنی کێو  و چیای  تۆ

 لەگەڵ تۆ بۆ نەجاتی نیشتمانت

                         دەدەن هێمن! هەوڵ خوشک و برای تۆ  




طبقه بندی: اشعار کردی،

تاریخ : شنبه 4 آذر 1391 | 01:31 ق.ظ | نویسنده : فرزاد نظرات
.: Weblog Themes By VatanSkin :.