تبلیغات
> ....................................*************************************خوش آمدید دوستان********************************************.............................. ** ئاڵای نیشتمان ** - ره‌فێق سابیر‌

لاوکی هه‌ڵبجه

به‌ ته‌نیا جێی مه‌هێڵن

ئه‌مشه‌و زریان ده‌ێچێنێت

ته‌م ومژ دایده‌پۆشێت

مانگه‌شه‌و ده‌یڕفێنێت

گه‌رووی به‌ گزنگ ته‌ڕکه‌ن

زامه‌کانی به‌ شیلان

به‌ گۆرانی دایپۆشن

یان به‌ سه‌وزی دارستان

سه‌ری شه‌پۆلان که‌ن

با ئه‌م شه‌وه‌ رایژێنێت

باڵای له‌ هه‌ور بگرن

برووسکه‌ و با ده‌چێنێت

به‌ ته‌نیا جێی مه‌هێڵن

منداڵێکی لاساره‌

شار به‌رده‌ باران ده‌کات

مانگ ده‌کات به‌ کۆلاره‌

سواره‌،چ شۆڕه‌ سوارێک

ئه‌سپی هه‌تاو زین ده‌کات

به‌ گۆرانی و تیشک و ماچ

سه‌ر زه‌مین به‌رین ده‌کات

با که‌ژاوه‌ی له‌ گوڵ بێت

یان له‌ په‌لکه‌ زێڕینه‌

زه‌ماوه‌ندی خوێن ده‌گرێت

ئه‌م شه‌و پاشای ئه‌ڤینه‌

ئاشقێکی لاساره‌

برووسکه‌ و با ده‌چێنێت

به‌ ته‌نیا جێی مه‌هێڵن

مانگه‌شه‌و ده‌یڕفێنێت.

ره‌فێق سابیر





طبقه بندی: اشعار کردی،

تاریخ : چهارشنبه 23 خرداد 1397 | 11:36 ق.ظ | نویسنده : فرزاد نظرات
.: Weblog Themes By VatanSkin :.